هۆز و تیرەکانی جاف   -   جافی مورادی
عەشیرەت و تیرە و خێڵەکانی جاف

خوای مەزن لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت
"ياأيها الناس اناخلقناكم من ذكر و انثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفو ان اكرمكم عنداللة أتقاكم" صدق اللة العظيم

پێغەمبەر ( ص ) دەفەرموێت
"تعلّموا من انسابكم ما تصلون به أرحامكم فأن الرحم محبة في الاهل، مثراة في المال، منسأة في الاثر"


زانستی نەسەب "ڕەگەز و بنەچە و نەژاد و ڕەچەڵەکی کۆمەڵایەتی" زانستێکی بەرین و لق و پۆدارە و گرنگییەکی لە ڕادەبەدەری لە ژیانی کۆمەڵ و مرۆڤدا هەیە و، بەهۆی ئەم زانستەوە میللەتان ڕەگ و ڕەگەز و ئەسڵ و لق و پۆی نەژادی خۆیان دەزانن و بەو جۆرەش پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و خزمایەتی و (سیلەی ڕەحم) پتەوتر دەبن، جا لە سۆنگەی بایەخ و گرنگیی ئەم لایەنە سەبارەت بەم بابەتەمان کە پێوەندیدارە بە عێلی جافەوە، وا ئەم بەشەی سایتەکەمان تەرخان دەکەین بۆ ڕەچەڵەک و ڕەگەز و مێژوو و لق و بەشەکانی جاف بە تیرە و هۆز و خێڵە زۆرەکانییەوە. ئێمە لێرەدا بە هیچ شێوەیەک مەبەستمان هیچ جۆرە شانازی و دەمارگیرییەکی خێڵەکی نییە، بەڵکو دەمانەوێت لەم ڕێگەیەوە زانیاریگەلێک پێشکەش بکەین و بخەینە ڕوو کە پێوەندن بە جافەوە و مایەی سوودی ڕۆڵەکانی ئەم عێلەن لەلایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە کەڵک بەو لێکۆڵەر و توێژەرانە دەگەیەنن کە بایەخ بە بوارەکانی نەژاد و نەسەبی کۆمەڵایەتی و ڕەگ و ڕەچەڵەکی خێڵەکی دەدەن. ئێمە لەلایەن خۆمانەوە بەپێی توانا گشت هەوڵێکمان داوە لە ڕاستی و درووستی ئەم زانیارییانە پێش بڵاوکردنەوەیان، بکۆڵینەوە و لێیان دڵنیابین و، ئەوجا بەڕاستگۆیی و ئەمانەت و شێوەیەکی بابەتییانە و دوور لە لایەنداریی هیچ کەس و لایەنێک، بیانخەینە ڕوو. دەبێت ئاماژەش بەوە بکەین کەوا مەبەستی سەرەکیمان لەم سایتە ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆڵەکانی عێلەکەمان ئەوانەی لە شوێنە جیا جیاکانی جیهاندا دەژین، لە زانیاری و باسگەلێکی بنەڕەتی و گرنگ و پێوەندیدار بە جافەوە ئاگادار بکەین و بخیانخەینە بەر چاویان، چونکە ئەوان واپێدەچێت بەهۆی بارودۆخی تاراوگەیی و دوورەوڵاتی و سەرقاڵیی ژیانیان و هۆکانی ترەوە ئەم زانیارییە گرنگانە نەزانن! بەندە، پڕ بەدڵ دەخوازم کە لە ڕێگەی ئەم هەوڵەوە بتوانم خزمەتێک، ئەگەر بچووکیش بێت، بە مێژووی ڕەسەن و پڕ لە سەروەریی عێلەکەم بکەم، ئەم عێلە دێرین و شکۆدارە کە بە گشت بەش و تیرە و هۆز و خێڵەکانییەوە بە ڕەچەڵەک و ڕەگەز بۆ باپیرانی دێرینی ئاری نەژادمان دەگەڕێنەوە کە لە دێرزەماندا کۆچیان بۆ ناوچەکانی ئێران و نێوان دوو ڕووباردا کردووە و تێیدا نیشتەجێ بوون و، بە ئازایی و قوربانیدان و قارەمانێتییان خاکی ئازیزی وڵاتەکەیان "کوردستان" پاراستووە. جا وەک پێشتر باسمان کرد، عێلی جاف لە چەندین عەشیرەت و تیرە و هۆز و خێڵ پێک دێت و هەر یەکێکیش لەم تیرانە خاوەنی دابونەریتی ڕەسەنی خۆیەتی. وا ئێمەش لێرەدا بەم شێوەیە باسیان دەکەین:

تیرە و هۆز و خێڵەکانی جافی مورادی (عێراقی)

جافی مورادی بەگشتی، بەگشت ئەو جافانە دەگووترێت کە لە کوردستانی باشووردا (کوردستانی عێراق) نیشتەجێن و لە چەندین تیرە و هۆز پێکدێن.


تیرەی میکایڵی

تیرەی میکایڵی جارێ پێش هەمووشت پێویستە ئاماژە بەو ڕاستییە بکەین کە ئێمە زانیاریی و بەڵگەنامەی زۆر ڕاست و دروست و باوەڕپێکراوی وامان لەبەردەستدا نییە کە بتوانن ناوی تێکڕا تیرە و هۆز و خێڵە جیا جیاکانی جافمان بۆ شرۆڤە ڕوون بکەنەوە، وەلێ، واپێدەچێت کە زۆربەی هەرە زۆری ئەم ناوانە بۆ ناوی باپیران و سەرانیان کەسایەتیگەلێکی دێرینی ئەو تیرە و هۆزانە بگەڕێنەوە کە لە سەردەمی خۆیاندا ناسراوبوون و ناوبانگ و شۆرەتیان هەبووە. جا لەسەر ئەم بناغەیە دەتوانین بڵێین ناوی سەرۆکی ئەم تیرەیە میکائیل "میکایڵ بە کوردی پەتی" بووە. کەسانێکیش هەن لەو بڕوایەدان کە بنەچە و ڕەگەزی ئەم تیرەیە بۆ پیرمیکایڵ شەش ئەنگوست "شەش پەنجە" دەگەڕێتەوە. مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە کتێبی یادی مەرداندا "لە بەشی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لا7" وا باس دەکات کە پیرمیکایڵ زاتێکی خوا پەرستی سەردەمی خۆی و یەکێک لە نەوە و کوڕەزاکانی حەزرەتی عوسمانی کوڕی عەفان "خوای لێ ڕازی بێت" بووە، ئەم زاتە ساڵی 738 ک هاتۆتە دەڤەری جوانڕۆ و لە گوندی "دەودان" نیشتەجێ بووە و ئیرشادیی کردووە تا ئەو کاتەی لە دونیا دەرچووە و هەر لەوێ نێژراوە. بەڵام زۆربەی مێژونووس و لێکۆڵەرەکان ئەم ڕایە پەسەند ناکەن، چونکە ئەم تیرە هەر لە مێژەوە سەر بە عێلێکی کوردی پوخت و ڕەسەنی وەک جافە، هەروەها ڕۆڵەکانی میکایڵی بە گوێرەی شێوە و سیما و ڕەنگی تایبەتیی خۆیان بۆ ڕەگەزی هیندۆئەوروپی دەگەڕێنەوە نەک ڕەگەزێکی تر، هەمیسان زمانەکەشیان هەر لە هەمان ڕەگەز "واتە ڕەگەزی هیندۆئەوروپییە" کە لە زمانێکی دێرینەی "پێش مێژوویی کۆنەوە" بۆ زمانی هیندۆئەوروپیی سەرەتایی گۆڕاوە کە بڕوا وایە لە هەزارەی پێنجی زاینیدا باو بووبێت. بەهەرحاڵ میکایڵی گەورەترین تیرەی جافی مورادییە لە کوردستانی عێراقدا و، نەوەکانی ئەم تیرەیە کاتی خۆی کۆچیان کردۆتە قەرەداغ و سەنگاو و تانجەڕۆ و لەوێ نیشتەجێ بوون.

ئەم تیرەیە لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێت:
1- حەمەلی وەیسی: لە ناوچەکانی ژاڵە و ڕەبات و کارێزە و ناحیەی تانجەڕۆ (عەربەت) نیشتەجێن و چەندین کەسایەتی و پیاوماقووڵیان تێدا بەدەرکەوتووە وەک: ڕۆستەم حەسەن حاجی قادر، میرزا حاجی حسێن، عەلی حاجی قادر. 2- ڕەش و بۆری: کاتی خۆی فارس عەزیز مەردان، سەرۆکی ئەم هۆزە بوو، لە کەسایەتییە دیارەکانیشیان ئاماژە بەم ناوانە دەکەین: محەمەد خان سلێمان، مەجید مەردان، محەمەد یوسف. ئەم هۆزە نیشتەجێی ناوچەکانی قیتور و ئیمام شاسوارن. 3- شوانکارە: سەرۆکەکەیان ڕەمەزان بەخشی بوو و، کەسانی وەک ناسر مەحموود و فەقێ عەلی... لە ناودارانی ئەم هۆزە بوون. لە کفری و کوڕەکچینە و گۆوتەپە و سەنگاو و ژاڵە نیشتەجێن. 4- ئالی بەگی: ناوی ئەم هۆزە لە ناوی ئالی بەگی باپیرەیانەوە هاتووە "ئەم ناوەش لە عەلییەوە (بە دەستکارییەوە) وەرگیراوە ". بە گوێرەی قسەی پیاوە بەساڵاچووەکانی ئەم هۆزە، ناوبراو "ئالی بەگ" دایکی لە بەگزادەکانی جاف بووە بۆیە ناوی بەگ لکاوە بە ناوەکەیەوە.

سەرۆکی ئەم هۆزە حاجی کاکەوڵا قازی خدر وەیسی بووە، لە پاش مردنیشی حاجی مستەفای کوڕی خەڵکی گوندی ترشاو لە سەنگاو بووەتە سەرۆک، لە کەسە دیارەکانی ئەم هۆزە ناوی ئەم زاتانە دێنین: حەمە ساڵح حاجی نادر، حەمە خورشید حاجی شاسوار، حەمە تالیب وحاجی جەزای کوری"جێی ئاماژەیە کە مورشیدی پایەبەرز مەولانا خالیدی نەقشبەندی و شاعیری مەزن نالی لەم هۆزە بوون". جگە لەم هۆزانە، ئەم خێڵە ناسراوانەش هەر سەر بە میکایڵین، میرەیی، کاکلی، ڕەجدەیی، ئاخەسوورەیی، جافەران (لەم جافەرانە سەعید ئاغای تەها ئاغا بە لێهاتوویی و ئازایی ناوبانگی دەرکردووە و، ئەدمۆندز لە کتێبەکەیدا باسی کردووە".

فصائل الفخذ رؤساء عدد العوائل
حمه لى وه يسى حسن حاجى قادر 500
ئالى به گى كاكه ولا قاضى 600
ره ش و بورى فارس عزيز مردان و حمه خان سليمان 400
شوان كاره رمضان به خشى 300
ميره يى حسن رفاهى ( رفاعى ) 250
أقسام أخرى *** 200
المجموع *** 2250

هێزی شەڕکەری ئەم تیرە لە ساڵی (1820)دا بریتی بوو لە 500 سوارەی چەکدار و هەزار پیادەی چەکدار.

راعى غنم من قبيلة الجاف المرادى

السيد سردار بگ الجاف رئيس قبيلة الجاف فى احدى رحلات الصيد ( حاجى جزا حاجى حمه طالب اول شخص من اليمين)

الشاعر الكرد الكبير نالى

تیرەی هارونی

هاروونییەکان لە تیرە دەوڵەمەندەکانی جافن و، ساڵی 1922 پتر لە دەهەزار سەر مەڕیان شک دەبرد وێڕای ژمارەیەکی زۆر لە ئەسپ و ماین و گا و مانگا و ماڵاتێکی زۆری تر. ئەمانیش لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێن، هۆزی سەلیمی، هۆزی نەردەشەیی "نادرشاهی" هۆزی غولامی، هۆزی قارەمانی. پێش ئێستا عەلی حەمە ئەمین هاروونی سەرۆکایەتیی دەکردن و، چەندین کەسایەتیی ناوداریشیان تێدا دەرکەوت وەک ئەحمەد حسێن، عەبدولکەریم حاجی عەبدوڵڵا، محەمەد حەمە ئەمین، حەسەن حاجی قادر، حەمەی تاماس، حەمە عەلی محەمەد ئەمین، حەمە عەلی حاجی محەمەد، حەمە عەلی عەبدولڕەحمان، حاجی مەحموود هاروونی و کاکە حەمەی کوڕی (محەمەد حاجی مەحموود هاروونی)، محەمەد حاجی مەحموود گوڵەخانە. هاروونییەکان بەگشتی نیشتەجێی سەنگاو پێواز و پونگڵە و کانی بەردینە و تەپە ریزینە و قارەمانی و قەرەقلی و ریشێن و گردە نازێن. مستر کلۆدیوس جیمس ریچ ئەم زانیارییانەی لەسەر هاروونی (ساڵی 1820) تۆمار کردووە:

فصائل الفخذ رؤساء عدد العوائل
سه ليمى عبدول محمد 350
نادر شاهى بيروه يس حاجى عاى 50
قارمانى أحمد مصطفى 200
به داخى حمزه عيسى 80
وه لد به گى فريق محمد 100
المجموع *** 780

هێزی شەڕکەریان بریتی بوو لە 300 سوارە و 400 پیادە (ساڵی 1820)

حمه على عبد الرحمن هارونى

حاجى محمود هارونى

تیرەی ڕۆغزایی

ئەم تیرەیە لە ناوچەکانی سەرقڵا و قڵا سوور و شارەزور و زەڕایەن و دەوروبەری قەرەداغ و موان و قاڵی جۆ و شێروانە و سەنگاو و تەپەکڕوس و بەردەکەڕ نیشتەجێن، بەشێکیشیان لە کوردستانی ئێراندان لە سنووری سنە و سەقز و ناوخوان)دا. لە کەسایەتییە ناودارەکانی ئەم تیرەیە ئاماژە بەم زاتانە دەکەین، ئەحمەدی ڕۆستەم (سەرۆکی تیرە) و خەلیفە یونس و سلێمان خان و محەمەد سەدیق خان و حەمەخان.. هۆزە سەرەکییەکانی ئەم تیرەیە: حەمەجان، سەرحەد، ڕۆغزاد، سمایل هۆزی حەمەجان: لەم هۆزە ئەحمەدی ڕۆستەم و حاجی محەمەدی مەحموود و حاجی عەزیزی رشید... هتد هەڵکەوتوون. هۆزی سەرحەد: خەلیفە یونس سەرۆکی ئەم هۆزەبوو، پاشان سەرحەدی کوڕی جێی گرتۆتەوە و ئێستاش لە شوێنیەتی هۆزی ڕۆغزاد: فەتاحی کامەران سەرۆکی ئەم هۆزەبوو و چەند کەسایەتییەکی ناوداریشیان تێدا هەڵکەوتووە وەک: عوسمان ئەمین و تۆفیق شاوەیس، شوێنی نیشتەجێبوونیشیان: شێروانە و سەرقڵاو تەپەکڕوس و سەنگاوە. هۆزی سمایل: سەرۆکیان مەدحەت ساڵح کاکەخان بوو، لە کەسایەتییە ناودارەکانیان: ڕۆستەم محەمەد فەتاح و عەبدولکەریم رۆبیتەن، ئەم هۆزە لە دەوروبەری سەرقڵا و قڵاسوور و دوکان و قەرداغ و موان و قاڵیجۆ و شێروانە نیشتەجێن.

فصائل الفخذ رؤساء عدد العوائل
روغزايى فتاح كامران 200
سرحدى محمد شاويس 100
سمايل ( اسمعيل ) صالح كاكه خان 200
حمه جان روستم محمد 300
أقسام أخرى *** 30
المجموع *** 830

ژمارەی هێزی شەڕکەریان 300 سوارە و 500 پیادە بوو (ساڵی 1820)

خليفه يونس روغزادى

السيد سردار بگ الجاف رئيس قبيلة الجاف (فى اليمين ) و محمد صديق خان روغزادى ، فى احدى جبهات القتال فى منطقة (ناو خوان 1979 )

سليمان خان روغزادى

تیرەی گەڵاڵی

شوێنی ئەم تیرەیە لە ناوچەکانی زەنگاوات و سەنگاو و شێروانە و حاسڵ و عالان و پشدەر و پتر لە بیست گوندی دەوروبەری هەولێرە، هەندێکشیان لە ناوچەکانی سەقز و دیواندەرەی ئێراندان. ئەم تیرەیە لە حەوت هۆز پێکدێت: 1- خدر وەیسی (سەرۆکیان حاجی کەرەم وەیس بوو). 2- بۆرە ( سەرۆکیان مەحموود مورادخان بوو). 3- پشدەری 4- سەرکەج 5- کەرەم وەندی 6- سەرکەوان "سەرۆکیان کاکە حەمە ئەمین شاباز بوو). 7- لورتەیی (سەرۆکیان حاجی کەریم محەمەد گەڵاڵی بوو). ژمارەیەک کەسایەتیی ناودار لەنێو گەڵاڵیدا هەڵکەوتوون وەک: عەباس ئاغا، شەریف ئاغا، حاجی مەحموود ئاغا، حاجی ئەحمەد ئاغا، ڕەشید ئاغا، حاجی مەحموود ئاغای عالان، سەرۆکی ئێستاشیان: مارف ئاغای گەڵاڵییە.

لە کەسایەتییە ناودارەکانی هەولێریش ئاماژەم بەم ناوانە دەکەین: فەقێ خدر حاڵندە و مەلا ئیبراهیم مام شێخ و حاجی ڕەحمان گەڵاڵی و قەهار موستەفا، مستر ڕیچ لە ساڵی (1820)دا ئەم زانیارییانەی لەسەر گەڵاڵی تۆمار کردووە.

Clan’s Factions رؤساء الفخذ عدد العوائل
گلالى رضا أغا 600
بشده رى كريم قباد محمد 200
المجموع *** 800

ژمارەی هێزی شەڕەکەریان (ساڵی 1820) بریتی بوو لە 200 سوارە و 300 پیادە.

حاجى أحمد أغا ابن رشيد أغا رئيس فخذ گلالى

تیرەی شاتری

ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە بە زۆری لە شارەزوور و ناحیەی باوەنوور و دەوروبەری خورماڵ و شێروانە و کانی چەقەڵ و بانی خێڵان و کانی سارد و سۆیلەمش و هەیاس و سەیید سادق و سراوی سوبحان ئاغا و کەوا چەرمو دان، لە چوار هۆزی سەرەکی پێکدێن. 1- هۆزی برایمی، سەرۆکەکەیان حەمەی مەحموود ئیبراهیم بوو، ئەم کەسایەتیانەشیان تێدا هەڵکەوتووە: حاجی قادر محەمەد، حاجی ئیبراهیم شاتری، مستەفا حاجی قادر...، لە ناوچەکانی باوەنوور و کەلار و شارەزوور و دەوروبەری خورماڵدا نیشتەجێن. 2- هۆزی میر وەیسی: کەسایەتیی وەک حەمە فەرەج ئاغا و قادر پیروەیسیان تێدا هەڵکەوتووە شوێنی نیشتەجێبوونیشیان، دەوروبەری خورماڵ و قەرەتەپە و وارماوایە. 3- هۆزی وردە شاتری: فەرەجی حەمەسوور سەرۆکیان بوو و، حەمەی خەسرەو، حسێن حاجی محەمەد و سلێمانی حەمەی ڕەسوڵیشیان تێدا هەڵکەوتووە. بە زۆری لە کانی چەقەڵ، بانی خێڵان، کانی سارد، سۆیلەمیش، هەیاس، سەیید سادق، هەزارکانی، وارماوە، سواری، شێروانە.. نیشتەجێن. 4- هۆزی یەسوجانی (یوسف جانی)، سەرۆکەکەیان مەحموودی پیروەیس بوو و حاڵی حازر لە گەرمیان و سەراوی سوبحان ئاغا و کەواچەرمو و داری قەلان و وارماوە و پێنجوێن و جەرداسنەدان.
ڕیچ لە ساڵی (1820)دا بەم جۆرە باسی کردوون:

فصائل الفخذ رؤساء عدد العوائل
ابراهيمى ( برايمى) محمد محمود برايم 300
ورده شاترى فرج محمد رسول 400
ميروه يسى محمد فرج أغا 250
يوسو جانى محمود طالب بيروه يس 200
المجموع *** 1150

ژمارەی هێزی شەڕکەریان (ساڵی 1820) لە 400 سوارەی چەکدار و 600 پیادەی چەکدار پێکهاتبوو

تیرەی تەرخانی

لە ناوچەکانی سەرقڵا و درۆزنە و توران و کانی ماران و پیازەجاڕ و ملە سوور و قەرداغ و چبوخ و کانی گەورە و داری قەلان- دان. ئەم تیرەیە سەرۆکەکەیان حەمەی حەسەن بوو، هەروەها بەسەر چەند خێزان و بنەماڵەکەیدا دابەش دەبن "نەک چەند خێڵێک"، هەر یەکێکیش لەمانە ناوی تایبەتی خۆی هەیە وەک: باوەیسی، لاوە، ئاڵیجان، کەڵاو سەوز، قوچی، باوەگەورە، حەمەیاس، ئەم کەسایەتییانەش لەنێو تەرخانیدا هەڵکەوتوون:حاجی ڕەسوڵ و حاجی فەقێ محەمەد.
ژمارەی هێزی شەڕەکەریان "ساڵی 1820" بریتی بوو لە 150 سوارە و 200 پیادە.

حاجى رسول ترخانى

حاجى دارا رشيد سواره ترخانى

تیرەی تەلان (جافی تەلان، جافە ڕەشکە)

لەبەر ئەوەی ڕۆڵەکانی ئەم تیرەیە لە دەواری ڕەشدا "کە لە مووی بزن دروست کرابوو" دەحەوانەوە، بە جافە ڕەشکە ناوزەد کران، ئەمانە لە ناوچەکانی تەلان و دۆڵی جافایەتی و سورداش و دۆکان و بنگرد و ماوەت و خەلەکان و ڕانیە و بتوێن و قەڵادزێ و بازیان و پیرەمەگرون و سلێمانی نیشتەجێن. هەروەها ئەم جافانە لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ تیرەی میکایڵی و بەر لە 300 ساڵ کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی تەلان و دەوروبەری.کاتی خۆی لەم تیرەیە حەوت سوار بەدەرکەوتوون "کە کوڕی خدر ئاغا بوون" و هەر یەکێکیان بووەتە سەرۆک خێڵێک و ئەمەش ناوەکانیانە:

مەمەند (ناسراوە بە مەمە)، کوێخا سەعید (کوێخا سادە)، سۆفی ئیبراهیم، کوێخا سەعید حەمە ئەمین، عەلی ئاغا، کوێخا محەمەد یاخیان، وەیس ئاغا. پاشان ئەم کەسایەتییانە لەنێو جافی تەلاندا هەڵکەوتوون: کوێخا عەبدوڵڵا، کوێخا محەمەد کوێخا عەبدوڵڵا، کوێخا ڕەسوڵ کوێخا محەمەد، کوێخا ئەمین کوێخا ڕەسوڵ، کوێخا سمایلی تەلان کوڕی کوێخا ئەمین، هەروەها محەمەد تۆفیق تەلان. لەنێو ئەم کەسایەتییانەدا کوێخا سمایلی تەلان ناوبانگ و شۆرەتێکی تایبەتیی هەیە. ئەم زاتە کە ئەمڕۆ سەرۆکی تیرەکەیە بە ڕەوشتبەرزی و بەخشندەیی و لێهاتوویی و هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی ناسراوە و، لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلەکەماندا بەخۆی و کوڕەکانییەوە زۆرجار سەرکردایەتیی بەرەی شەڕەکانیان کردووە و کۆشاون و، دەیان شەهیدیان لە خزم و کەسوکاریان بە ڕێبازی کوردایەتی پێشکەش کردووە لەوانە: کاکە حەمەی تەلان، یەکەم شەهیدی شۆڕشی ئەیلوول، مەحموود سیدەری، غەریب هەڵەدەنی، مەلا مەحموود شارستێنی، محەمەد حاجی ئیبراهیم یاخانی، مەلا ڕەسوڵ هەڵەدەنی

فرسان فخذ ته لان

الشهيد كاكه حمه ته لانى

محمد توفيق ته لان

تیرەی عیسایی

ئەم تیرەیە لە 200 خێزان پێکهاتووە و، لە ناوچەکانی باوەنوور و سەیید محەمەد و بیڕەش نیشتەجێن و مستەفای حاجی قادر سەرۆکیانە، هەروەها فەرەجی عەلی میرخانیش وەکو کەسایەتییەکی ئەم تیرەیە بە دەرکەوتووە.

تیرەی جەنگی

لە ناوچەکانی دەمەدکان و عارف ئاوا و فەرەج ئاوا نیشتەجێن، سەرۆکیان میکەجنگی بوو، مەحمووی عەبدولڕەحمان و حاجی محەمەد حەیدریان تێدا هەڵکەوتووە.

تیرەی سەدانی

ئەم تیرەیە لە ناحیەی قۆرەتو و هەندێکیشیان لە ناحیەی خورماڵ و شیرە مەڕ و گیلک، نیشتەجێن و لە، 3 خێڵ "یان بنەماڵە" پێکدێن، سەیید مورادی، ناودیری، سەدانی.

تیرەی بەئاخی

ئەم تیرەیە لە قۆرەتوو و هورێن شێخان و شێروانە و ناحیەکانی خورماڵ و باوەنوور و قەرەتەپە نیشتەجێن، ئەحمەد ڕەحیم سەرۆکایەتیی دەکردن و لە 150 خێزان پێکدێن. ژمارەی جەنگاوەرانیان (ساڵی 1820) 30 سوارە و 100 پیادە بوو و، پاسەوانە تایبەتییەکانی مەحموود پاشایان پێکدەهێنا.

تیرەی باشکی

شوێنی ئەم تیرەیە دەکەوێتە باکووری زێدی تەرخانییەکانەوە واتە باکووری ناوچەکانی: سەرقڵا، درۆزنە، پیازەجاڕ، قەرەداغ، چبوغ، کاتی خۆی مورادوەیس مەحموود سەرۆکیان بوو و خەلیفە حەسەن و محەمەد یاسین- یش لە کەسایەتییە ناسراوەکانیان بوو و، لە 200 خێزان پێکدێن. ژمارەی جەنگاوەرانیان (ساڵی 1820)، 30 سوارە و 80 پیادە بوون.

تیرەی کەماڵیی

لە ناوچەکانی شێروانە (گۆبان) و دومیلان و هەندێکیشیان لە شارەزوور لە گوندەکانی قلرخ و خەرجانە و بۆیستانەسوور نیشتەجێن و، لە 500 خێزان پێکدێن، خێڵەکانیان ئەمانەن: شێروانی کەچەڵی و سوسکی و مەحموود خانە.. کاتی خۆی فاتیح محەمەد کەریم سەرۆکیان بوو و، ئەم ناوانەش لە کەسایەتییە ناسراوەکانیان بوون، دەروێش سەمین شاوەیس، فەتاح مەحموود، مەحموود ئەمین، حەمە حەسەن مەحموود خان."شایانی باسە کە شاعیری ناودار وەلی دێوانە لە خێڵی شێروانیی ئەم تیرەیە بوو".

الشاعر الكردى الكبير وه لى ديوانه

تیرەی شێخ سمایلی

لە ناوچەکانی گرێزە و بنگرد و سراو و قاڵیجە و موان و باڵان تەران و شانەدەری و چوارتاق نیشتەجێن و، لە دوو هۆز پێکدێن: شێخ سمایلی سوورەجو. شێخ سمایلی بنەجوت. کوێخا نەسروڵڵا قادر سەرۆکی ئەم تیرەیە بوو، و ئەمانەش هەندێک لە کەسایەتییە ناودارەکانیان بوون: حاجی عەبدولقادر براخاس، حاجی ڕۆستەم فارس، حاجی نامیق شانەدەری...

تیرەی میراوەلی

لە هەڵەبجە و حەسەن ئاوا و بەکرئاوا و دەوروبەری ناوچەی نەورۆڵی نیشتەجێن.

تیرەی سۆفی وەند

لە شێروانە و کفری و قاڵی جۆ و موان و تەپەسپی و زابت نیشتەجێن، کاتی خۆی مستەفا قادر سەرۆکیان بوو، ئەم کەسانەش لە ناویاندا ناسراوبوون: حەسەن عوسمان و کاکە مەلا و حەمە نامیق تۆفیق و مەحموود کەرەم وەیس و ئەحمەد رەنان

تیرەی وەڵی

لە ناحیەی باوەنووری "گەرمیان" و شارەزوور و خورماڵ و بانی خێڵان نیشتەجێن، حەمەی مەحموودی خاڵە و مەلا ئیسماعیل و دارای عەبدولقادر لە کەسە ناودارەکانیانن.

تیرەی نەژوێنی

لە سنووری تیرەی شاتریدا نیشتەجێن

تیرەی مەسۆیی

لە شێروانە و سەرقڵا و سەنگاو و دەوروبەری قرەداغ و موان نیشتەجێن، و لە بناغەدا سەر بە ڕۆغزایی و مامۆیین.

تیرەی تیلەکۆ

لەسەر قڵا و گەرمیان و شارەزووردا نیشتەجێن و، لە 150 خێزان پێکهاتوون و، ئەحمەد محەمەد بەگ سەرۆکیان بوو. ئەم کەسانەش لە ناودارەکانیان بوون: حاجی موشیر، کوێخا نامق، عەلی خەسرەو، کوێخا ئەحمەد ڕەشید باوەمۆدەیی.

تیرەی نەورۆڵی

بە زۆری لە هەڵەبجە و دەوروبەریدا و حەسەن ئاوا و بەکر ئاوا و کە ناری ڕووربای سیرواندا نیشتەجێن. نەوڕۆڵی لەو جافە کۆچەرانەبوون کە لە مێژەوە لە شار و گوندەکاندا نیشتەجێ بوون ئەم تیرەیە لە دوو خێڵ پێکدێت، بەشی پارچە و بەشی حەمە، بریتین لە 600 خێزان و لە 16 گوندی دەوروبەری هەڵەبجەدا نیشتەجێن و سەرۆکیان عەبدوڵڵا محەمەد خوا کەرەم بوو، ئەم کەسانەش لە ناویاندا ناسراوبوون: عەلی محەمەد مارف، قادر نادر عەبدولمحەمەد، ئەحمەد زولفەقار، خەلیفە محەمەد ئەمین، حاجی میر ئەحمەد، شەهید حسێن عارف، میرزا حەسەن، شەهید سیروان حەسەن، حەمەی ئاغاوەیس، شەهید نەوزاد نەورۆڵی.

تیرەی پشتماڵە

لە 3 خێڵ پێکدێن: 1- پشتماڵەی کەیخسرەوبەگی: ئەمانەش دوو بەشن بەشێکیان سەر بە تیرەی هاروونین و سەرۆکیان کەریم فەتاح مستەفابوو، بەشەکەی تریان سەر بە تیرەی کڵاشی بوو و سەرۆکیان مەحموود یاروەیس بوو، ئەمانە لە پاسەوانە تایبەتییەکانی مەحموود پاشای جاف بوون. 2- پشتماڵەی بارام بەگی 3- پشتماڵەی وەڵەبەگی

تیرەی سمایل عوزێری

ئەم تیرەیە نیشتەجێی سلێمانی و سەرچنار و سورداش و بازیان و چەمچەماڵ و قڵاسێوکە و کەلی خان و سەقز و نەکەڕوزن و، لەم خێڵانە پێکهاتوون: 1- قەرەوەیسی 2- میر ئاڵایی 3- گومەیی 4- سمایل عوزێری سەرۆکی تیرەی سمایل عوزێرییەکان حاجی برایمی چەرمەگابوو.

تیرەی عەمەڵە

لە ناوچەکانی کۆکز و کەلار و دەکەی حاجی برایم و قولە و خانەقی و کفری و شێروانە و تازەدێ و قولەسوتاو و دوزەخدەر و سێپەلکان و هەڵەبجە نیشتەجێن، سەرۆکیان فەتاحی ڕۆستەم بوو، ئەم کەسانەش لە ناودارەکانیان بوون: حاجی سلێمان، حاجی محەمەد، حاجی قادر. ڕۆڵەکانی عەمەڵە لە یاوەر و پاسەوانە تایبەتییەکانی بەگزادەی جاف بوون، ئەم تیرەیە بریتیین لە 3 خێڵ : جانباز، ئاغاوەیسی، حەمە. لە ساڵی 1820دا، ژمارەی جەنگاوەرانیان 30 سوارە و 60 پیادەبوون.

تیرەی یەزدان بەخشی "شەمێرانی"

لە ناوچەکانی زمناکۆ، شەمیران، خورماڵ نیشتەجێن و ساڵی 1820 لە 750 خێزان پێکدەهاتن: سەرۆکیان محەمەدی ئەحمەد بوو، و ئەم ناوانەش هەندێک لە ناودارەکانیان بوون: ئەحمەد حسێن، تۆفیق فەرەج، ئەحمەدسان ئەحمەد مەحموود حەمەچراغ، محەمەد ئەمین تاناس، شەهید حەمە شەمێرانی. ئەم تیرەیە لە 3 خێڵ پێکدێت: خاڵە، مامەشەیی، بەگزادە

تیرەی تاوگۆزی

لە قەڵای شەمێران و ناوچەی تاوگۆزی نیشتەجێن، کاتی خۆی سەرۆکیان سەیید عەبدوڵڵا بوو، "شاعیری پایە بەرز مەولەوی لەم تیرەیەبوو".

الشاعر الكردى الكبير مولوي تاوگوزى

تیرەی زەردۆیی

ئەمانە لە بناغەدا بەشێکن لە تیرەی زەردۆیی سەر بە جافی جوانڕۆ، بەر لە 300 ساڵ هاتوونەتە شارەزوور و تێیدا نیشتەجێ بوون. مێژوونووسی ناسراوی کورد مەردوخ لە کتێبەکەیدا (تاریخی کورد و کوردستان لا 138) وا باس دەکات کە ئەم تیرانەش سەر بە جافن:شوان، شبزینی، غەوارە، بێسەری، قەویلەیی، بەداخی، چوچانی، شەرەفبەیانی.

عەشیرەتی جاف

لە لایەن : دکتۆر سەروەت جاف
[email protected] [email protected]